له كاتێكدا حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان له لایه‌ن دادستانی ئه‌و شاره‌وه ده‌رچووه و وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئۆستانی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منی سنه ڕاگوێزرا.
فه‌رهه‌نگیان ۆ مۆعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” به سێ كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری، ئیداره‌ی ئامووزش وو په‌روه‌رش و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها مۆعه‌لیمانی مه‌ریوانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بوون.