کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له‌ زیندانی سنه‌وه‌ بۆ زیندانی ڕه‌شت

ڕاگوێزرانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی سنه‌وه‌ بۆ زیندانی ڕه‌شت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سنه‌، له‌ زیندانی ئه‌و شارهوه‌ بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت گوازراوه‌ته‌وه‌.

“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٠ی به‌فرانبار بۆ زیندانی سنه‌ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نیا دوو جار توانیویه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بگرێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند جار ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. هه‌روه‌ها “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی شه‌ریفه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ بیانووی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی هاوژینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.