ڕۆژی پێنج شممە ١٩ی خاکەلێوە، لانیکەم سێ بەندکراو کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوه، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ کران و بڕیارە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکەیان جێبەجێ بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لەو بەندکراوانە بە ناوەکانی “یووسف ڕەشۆ هەشتیان” و “بایزید ڕەشیدی” ئاشکرا بووە و ناسنامەی کەسی سێهەم هێشتا نادیارە.