ڕۆژی پێنجشیه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، سێ به‌ندكراوی زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “ڕه‌شید وه‌ته‌ن دووست”، “فه‌یزۆڵڵا قۆربانی” و “مۆقه‌ده‌م عه‌لیزاده” بۆ جێبه‌جێ كرانی حۆكمی له سێداره‌دانیان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و سێ به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ڕاناگه‌یه‌ندرێت و له بێده‌نگیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.