به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٢ ملیۆن كه‌س له وڵاتانی هێند و به‌نگلادێش به‌هۆی گه‌یشتنی تووفانی “بولبۆل” گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوانیوه‌ڕۆژی ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌م تووفانه دوورگه‌ی “ساگر” له به‌نگالی غه‌ربی ته‌نی و به‌هۆیه‌وه ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له زۆربه‌ی به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كان به تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌ره‌باڵغی “كه‌لكه‌ته” به‌هۆی ئه‌م تووفانه‌وه په‌كی كه‌وتووه. هه‌روه‌ها دوو به‌نده‌ری گه‌وره‌ی به‌نگلادێش به‌ناوه‌كانی “مۆنگێلا و چیتاگۆنگ” ته‌عتیل كراون و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی “چیتاگۆنگ”یش ڕاگیراوه.