ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “شۆڕش عەبدوڵڵانژاد” و “نەجمەدین سوخەنوەر” خەڵکی گوندی “گرگۆڵی خواروو”ی سەر بە شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٩ی ههتاوی، لەلایەن دادگای شاری پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” هەر یهكهو بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون و مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ حوکمی زیندانیکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرابووەوە.