به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری كامیاران به‌دوای ته‌واو بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنه، گوازترانهوه بۆ زیندانی كامیاران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان دوو چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری كامیران به ناوه‌كانی “بێهزاد كه‌مانگه‌ر” و “ره‌فیق كاكی” پاش یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ری و لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی كامیاران. شایانی باسه، دادگا بۆ ئازدكردنی ئه‌م دوو كه‌سه، داوای ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی كردووه. هاوكات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه “ئارمان قه‌یتاسی” به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م سێ كه‌سه له ڕێكه‌وتی ١٥ و ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.