له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “دیاکۆ تارا” خەڵکی پیرانشار و “کەیوان مینوویی”، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانه‌گانی نه‌غه‌ده و مه‌ریوان ڕاگوێزراون.
“دیاكۆ تارا” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. هه‌روه‌ها “كه‌یوان مینوویی” لە رێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر كرابوو.