به پێی ڕاپۆرتهكان، “دوو زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی “ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی” کە باوک و منداڵن، بۆ زیندانەکانی کامیاران و مەریوان ڕاگوێزراون.
ئەو دوو زیندانییە سیاسییە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بهرانبهر جێبەجێنەکردنی ئەسڵی جیاکردنەوەی تاوانەکان، لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبارەوە مانیان گرتووە. بەپێی ئەو ههواڵه، “سالار” بۆ زیندانی کامیاران و “ئیبراهیم” بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزراون. دۆخی تەندروستیی “ئیبراهیم سدیق هەمەدانی” کە نەخۆشیی “دیابت”ی هەیە، بەهۆی مانگرتنەوە نالەبارە و “سالار”یش لە ژووری بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراه