به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی “رەبەت”ی سهر به شاری سەردەشت کە سەرەتای ئهم حهفتهیه و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانە لە شارهكانی کوردستان دەستبەسەر کرابوون، گوازراونهتهوه بۆ زیندانی ورمێ.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە رەبەت رۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، سێ لاوی دانیشتووی ئهم شارهیان بە ناوەکانی “فەرهاد موساپوور” تەمەن ٢٨ ساڵ، “فەرەیدوون موساپوور” تەمەن ٢٦ ساڵ و “بەهمەن یووسف زادە” تەمەن ٢٦ ساڵ دەستبەسەر کردبوو. شایانی باسه، ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانیان بۆ گرتووخانهی ئەمنییەتی سپا لە ورمێ بەڕێ کراون و ئهمه لهكاتێكدایه كه بنەماڵەکانیان ههتا ئیستا نەیانتوانیوە پیوەندییان لەگەڵ بگرن. جێگهی ئاماژهیه، ئەو سێ هاووڵاتییە چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بوون و لە رێکخەرانی رێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی سیسێر بوون کە بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.