کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی ته‌حسین دادڕه‌س بۆ زیندانی مه‌ریوان

ڕاگوێزرانی ته‌حسین دادڕه‌س بۆ زیندانی مه‌ریوان5

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “تەحسین دادڕەس” زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی مەریوان، لە زیندانی ناوه‌ندی سنەوه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی مەریوان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە زیندانی مەریوانه‌وه‌ بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “تەحسین دادڕەس” ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر و پاش حه‌فته‌یه‌ك لە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه‌ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، لە دادگای سەرەتایی، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی  و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم كرابوویه‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “تەحسین دادڕەس” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.