به پێی ڕاپۆرته‌كان، “بۆرهان كه‌مانگه‌ر” له ئه‌ندامانی گرووپی ژه‌نیاری “كۆراڵ”ی كامیاران، به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی ماوه‌ی دوو ساڵ حوكمه‌كه‌ی، خۆی به زیندانی ئه‌مشاره ناساند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پێشتر له مانگی سه‌رماوه‌زی پاره‌كه له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری سنه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو كه ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه، بۆ دوو ساڵ كه‌م كرایه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، بۆرهان كه‌مانگه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی یه‌كی ڕه‌زبه‌ر به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به شێوه‌ی كاتی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه گوازترابووه‌وه بۆ زیندانی كامیاران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو سه‌رئه‌نجام ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به‌شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو.