کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندی كرمان

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ زیندانی ناوەندیی کرمان دوور خرابوویەوە، ڕەوانەی قەرەنتینەی ئەو زیندانە کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، “فارۆق شاروێرانی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری کرمانەوە گوازترایه‌وه‌ بۆ قەرەنتینەی ئەم زیندانیە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فارۆق شاروێرانی” وێڕای به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “تاهیر دەروێشی” ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٦‌ لە زیندانی ورمێه‌وە بۆ زیندانی کرمان دوور خرابوونەوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ “ئەمیر پەیغامی”ش،بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، وێڕای ئه‌م دوو كه‌سه‌ حوکمی بەندکران و دوورخرانەوە بۆ زیندانی کرمانی بە سەردا سەپابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

-

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێك له‌ شاری بۆكان

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن خه‌زوریه‌وه‌ له‌ ورمێ

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی به‌هۆی گازگرتوویی له‌ كه‌نگاوه‌ر

-

مانگرتنی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له‌ سیستان و به‌لووچستان

-