به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان” به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان له زیندانی ورمێه‌وه گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕاگوێزرانی ناوبراو به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ڕۆژی ڕابردووی به‌ندكراوانی سیاسی ئه‌م زیندانه له كاردانه‌وه به سه‌ردانی له‌ناكاو و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانی به‌ندكراوان له لایه‌ن هێزه‌كانی گاردی تایبه‌ت بووه. کاتژمێر ٧ و ٢٠ ده‌قیقه‌ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان زیاتر لە ٢٠ کەس لە ھێزەكانی گاردی تایبەتی زیندانی ورمێ لە ژێر چاوەدێریی بەرپرسانی بەندیخانە و سەرۆکی گشتیی پاراستنی زیندانه‌کانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هەڵیان کوتاوەتە سەر بەندی بەندکراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و بە باتۆم بەندکراوانیان داوەتە بەر لێدان و ئه‌زیه‌ت كردن. شایانی باسه، هێزەکانی گاردی تایبەت، زیندانه‌کانیان بردووەتە دەرەوەی بەندەکانیان و دەستیان کردووە بە پشکنینی شوێنی مانەوەیان و دەستیان بەسەر کەرەستە شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووە. بەندکراوانی ئەو دووبەندە دوای گەڕانەوە بۆ ناو بەندەکانی خۆیان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕێن بەو هەڵسووکەوتەی بەرپرسانی زیندان، دەستیان داوەتە مانگرتن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئه‌م زیندانه، ئاو، به‌رق و تەلەفوونی زیندان دابخەن.