له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خەلیل ڕەزەوی” بەندکراوی سیاسیی لە زیندانی “ئێوین” ی تاران بە هۆی ئەشکەنجەی زۆره‌وه ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “خەلیل ڕەزەوی” بەهۆی ئەشکەنجەدانی زۆرەوە، سەر، سینگ،پشت و لاقی شکاوە و بە ناچاری بۆ نەخۆشخانەی “بەقییەتۆڵڵا”ی تاران گوازراوه‌ته‌وه و لەوێدا بە دەستبەند و پێبەند لە ژێر چاودێریی پزێشکی دایە. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌وڵه‌تی “ڕه‌ئیسی” ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێران زیادی كردووه و له حه‌وته‌ی ڕابردوودا به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شار سنه به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ست دابوو.