له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوه‌ی “ئه‌رسه‌لان خۆدكام” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕاگوێزی به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ورمێ كراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، ڕێكخراوی لێبوردوویی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا شێوه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی كه ته‌نیا له سێ ده‌قیقه به تۆمه‌تی سیخۆڕی مه‌حكووم كرابوو، دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و نایاسایی ناوبردبوو و خوازیاری پێداچوونه‌وه به‌و په‌روه‌نده و له‌به‌رچاو گرتنی یاساكانی نێوده‌وڵتی بۆ به‌ندكراوانی سیاسی بوو. جێی ئاماژه‌یه كه به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه وئازاره‌وه ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملی بووه و جه‌له‌سه‌ی دادگایه‌كه‌ی نایاسایی و نادادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌چووه.