ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، ٩ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری بانە بە ناوەکانی “سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزیشكی، بێهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، فەرزاد پزیشکی، جەماڵ مرەوەتی و سەعید ڕەشیدی” لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو ٩ کەسەیان بە تۆمهتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمهتبار کردووە و له ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی پارێزە و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەش كراون. جچی ئاماژهیه كه له ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی خەزەڵوهری ئهمساڵ، ئەو ٩ کەسە به شێوهی نایاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.