کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوزێرانی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵاپوور” كه‌ پێشتر به‌ تاوانی “كوشتن” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، به‌ مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی گوازترایه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەش شەش بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام به‌ناوه‌كانی “لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە، ڕامیار موسلیح خەڵکی بانە، واحید فەیزی خەڵکی بانە، عەدنان میرەکی خەڵکی دێهگولان، سینا محەمەدی خەڵکی دێهگولان و سەعید محەممەدپوور خەڵکی کرماشان” کە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونه‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “شایان سەعیدپوور” کە لە تەمەنی مێرمنداڵی تووشی تاوان بووە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای هەڵاتن لە زیندانی سەقز و سەر لەنوێ دەستبەسەر کرانی، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، لەسێدارە درا.

بابەتی پەیوەندیدار

سووتاندنی ئۆتومبێله‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی جاسك

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی بۆكان و مهاباد

-

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ كرماشان

-

دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی قوروە و سنە لەلایەن حکوومەته‌وە

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “پژمان مورادی” پاش ١٨ مانگ به‌ندكران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١١٠ قوتابی و ٤٣ مامۆستای قوتابخانه لە ئێراندا

-