کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوزێرانی به‌ندكراوێكی عه‌قیده‌تی بۆ زیندانی ورمێ

ڕاگوزێرانی به‌ندكراوێكی عه‌قیده‌تی بۆ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی عه‌قیده‌تی کە نزیکەی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان” دەستبەسەر کرابوو، گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی گوندی ”کارێزە“ سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ بە ناوی “عەبدولعەزیز حەیدەرپوور” تەمەن ٣٧ ساڵ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدولعەزیز حەیدەرپوور دوای تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندی “تەلاش” ناسراو بە بەندی قەرەنتینەی زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە.