کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگورێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

87h

87h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “جەعفەر پەکەند”، تەمەن ٥٠ ساڵ، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئەمشارە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی پووشپەڕ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر كرابوو و هەتا ئێستا ئه‌م هاووڵاتییه‌ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی هه‌روا بێبەریییه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئومید ئیبراهیمزادە”، لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی دیکەی ، بە ناوەکانی “سوهراب قادرزادە، هێمن ئیسماعیلی، شێرکۆ عەباس تاهیر، خالید کاولانی و سەلیم شێخەنژاد”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوون.