به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، دوو به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌تیه‌كانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانیان به بیانووی گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه نیگه‌رانی جێبه‌جێكردنی نهێنی سزای سێداره‌ی مێهدی و ئێحسانن و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.