کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ڕاگواستنی سپیدە قولیان بۆ زیندانی بوشێهر

انتقال سپیده قلیان به زندان بوشهر3

سپیدە قولیان چالاکی مەدەنی زیندانی کراو، شەوی چوارشەممە 20ی مانگی ڕەشەممە لە بەندی ژنانی زیندانی ئەوەینەوە بۆ زیندانی بوشێهر دوورخرایەوە.

بە وتەی شاهیدحالان، سپیدە قولیان ساعەت 11ی شەوی چوارشەممە 20ی مانگی ڕەشەممە، دوورخرانەوەی بۆ زیندای بوشەهر بە پابەند و دەسبەندەوە ئەنجام دراوە. مابەینی زیندانی بوشەهر تا دێزفول کە شوێنی نیشتەجێ بوونی بنەماڵەی سپیدە قولیانە زیاتر لە 600 کیلۆمیترە و تەبعید و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی بوشێهر لە کاتێکدایە کە ناوبراو بە هۆی دووری ڕێگا چەندین جار خوازیاری ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەهواز ببوو. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، کە سپیدە قولیان لە مانگی پووشپەری ساڵی 99وە  دەورانی حوکمی داسەپاوی پێنجساڵەی خۆی لە زیندانی ئەوین تێدەپەڕاند.