ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک داخرانی ناوەندی “کافە کتێبی ئەندێشە” و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە هەڵسووڕاوانی ئەم ناوەندە، له لایهن ئیدارهی ئیتلاعاتی ئهو شارهوه بەتوندی شەرمەزار و مەحکووم کرد.
ڕێكخراوی ژینگهپارێزی پیرانشار له درێژهی پهیامهكهی ڕایگهیاندووه، جەخت دەکەینەوە کە هێرشکردن بە چەک بۆ سەر ناوەندی مەدەنیی ئەندێشە، هێرشکران بۆ سەر کتێب، کتێبخانە و ڕەوتی پێشکەوتنخوازی دەزانین و پێمان وایە بەکارهێنانی توندوتیژی لە بەرانبەر ناوەندێکی مەدەنی، دهرخهری ئەوپەڕی بێدەسەڵاتی و شکستی ڕاستەقینەی چهك لە بەرانبەر قەڵەمدایە!
هەر بۆیە، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، داخرانی ناوەندی کافە ئەندێشە و بهكار هێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە هەڵسووڕاوانی ئەو ناوەندە، بەتوندی شەرمەزار و مەحکووم دەکات