رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگهیاندووه كه دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران لە زیندانهکاندا ئەشکەنجە دەدرێن و لە رەوشێکی خراپدا راگیراون.
لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، بە هەزاران کەس لەلایەن هێزەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەرکراون کە لەنێویاندا مێرمنداڵانی ١٥ ساڵ تهمهنیش هەن. هەروەها ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان، خوێندکاران و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤیش لەنێو دەستبەسەرکراوان دان و هێزەکانی ئێران بەندکراوان بە تووندی ئەشکەنجە دەدەن. ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە داوا لە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دەکات بەپەلە بڕیاری راگرتنی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان بدات و ئەو کەسانەی کە بەبێ هۆکار دەستبەسەرکراون، ئازاد بکات.