کۆی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان ڕوو لە خەڵکی ئهمشاره ڕاگەیەندراوێکی بەنیسبەت ئەو قەیرانەی کە بەهۆی کۆرۆنا بەسەر کوردستاندا زاڵ بووە و خەڵكی تووشی کێشەی داهاتی بژیوی ژیان كردووه بڵاو كردهوه.
له بهشێك لهم ڕاگهیهندراوهدا هاتووه: “هەر وەک ئاگادارن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کڕۆنا و پەرەئەستاندنی ئەم پەتایە لە وڵات، زۆربەی هەرە زۆری دووکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی خەڵک بژیوی ڕۆژانە ژیانی لێ دابین دەکەن داخراون. نرخی هەموو کەلوپەل و خواردەمەنیی ڕۆژانە لە هەڵکشان دایە. زۆر کەس هەن بێ پاشەکەوت، خەرجی بژیوی ژیانیان لە کاری ڕۆژانەیان دابین دەکەن. ئێمە دڵنیاین ئەمجارەش وەک هەموو جارەکانی دیکە ناهێڵێ کوانووی هیچ بنەماڵەیە بێ ئاگر بمێنێتەوە.