ڕاپۆرته‌كان له لوبنان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشانده‌ران بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر مانگرتنی گه‌شتییان ڕاگه‌یاندووه و هاوكات به هه‌زاران كه‌سیش له نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاره‌كانی به‌یرووت و ترابلۆس هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لوبنان له‌كاتێدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه كه بانكی مه‌ركه‌زی ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باسی له تاوتوێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی كردنی ماڵی به لوبنان كرد. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه “مۆباره‌ك ڕه‌شید مه‌نسوور” سه‌رۆكی بانكی مه‌ركه‌زی ئیماڕات باسی له ورده‌كارییه‌كانی زیاتری ئه‌م یارمه‌تییه ماڵییه نه‌كرد. شایانی باسه، ناڕازییان له شه‌قامه‌كانی پێته‌خت به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “یه‌كشه‌ممه‌ی گوشار” و “یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌حده‌ت”، خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاته بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر سه‌ره‌تا له ناڕه‌زایه‌تیی به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات له ڕێگه‌ی هێڵی ئینتێرنێته‌وه ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه و ته‌ئیدی به‌سته‌ی چاكسازیی به‌ربڵاو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و خۆپیشانده‌ران خوازیاری گۆڕینی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌ر كار لاچوونی ده‌سه‌ڵاتدران بوون.