به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی و نۆژنكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی “مۆنتڕاڵ”ی كانادا ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕۆژانی ته‌عتیلاتدا مان ده‌گرن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كارفه‌رماكان به ڕێككه‌وتن نه‌گه‌ن ئه‌وه ده‌ست ده‌ده‌ن مانگرتن و ٩٩ له‌سه‌دی ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگرتنه ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه. له‌م مانگرتنه‌دا، كرێكارانی به‌شی سووته‌مه‌نی، میكانیك و نۆژنكردنه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن. شایانی باسه، كرێكارانی به‌شی سووته‌مه‌نی كه له مانگی ئووته‌وه به بێ ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵیان قه‌رارداد ببه‌ستن، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.