سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی هه‌فت ته‌په و هاوسه‌نگه‌رانیان
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان لقی ٢٨ی دادگای به‌ناو ئینقلابی تاران حوكمی ٧ كه‌س له كرێكارانی هه‌فت ته‌په و پشتیوانانی ئه‌وانی ڕاگه‌یاند. به پێی ئه‌م حوكمانه، ئیسماعیل به‌خشی نوێنه‌ری بووێری كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ١٤ ساڵ زیندان، محه‌ممه‌د حه‌نیفه‌ر، نوێنه‌رێكی دیكه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ٦ ساڵ زیندان، سپیده قولیان داكۆكیكاری كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ١٩ ساڵ، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی، ساناز ئێلاهیاری، ئه‌میر ئه‌میرقولی سه‌رنووسه‌ر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی “نهشریهی گام” به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ٤١ كه‌س له كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تی فوولاد به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو، بانگهێشتی دادگای ئه‌مشاره كران. هه‌موو ئه‌مانه له باروودۆخێكدایه كه شه‌پۆلێكی نوێ له مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، هێپكۆ و ئازه‌رئاب له ئه‌راك، پارسی جنووبی، كارخانه‌ی كونتۆر سازی قه‌زوین، ده‌ستیپێكردووه.
ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه و بانگ كردنی كرێكاران بۆ بێدادگاكانی ڕژیم، ده‌ربڕینی ڕق و قینی چینایه‌تی و شه‌ڕی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریه له دژی چینی كرێكار و پارێزه‌رانی بووێری ئه‌م چینه. كرێكاران به تۆمه‌تی ئه‌وه مه‌حكووم كراون كه گۆیا ” له دژی ئاسایشی گشتی“، كۆبوونه‌ته‌وه و گۆیا خه‌ریكی ساخت و پاخت بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی ئیسلامیه، چونكه خه‌باتی شكۆداری كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز له ڕاستیدا ئه‌منیه‌تی سه‌رمایه‌ی خستووه‌ته ژێر مه‌ترسیه‌وه. سه‌رانی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی هه‌ستیان به‌وه كردووه كه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كرێكاران و خه‌باتكاران، ده‌سه‌ڵاتی نه‌نگینیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات. له ڕاستیدا تاوانی “مه‌حكووم كراوان” ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه له‌دژی هه‌ژاری، بێ مافی، له دژی ورد بوونی خۆیان و هاوچاره‌نووسانیان له ژێر چه‌رخی ماشێنی نه‌زمی سه‌رمایه‌داری و بۆ دیفاع له ژیان و گوزه‌رانی خۆیان خه‌باتیان كردووه. پارێزه‌ران و خزمه‌تگوزارانی سه‌رمایه به باشی ده‌یبینن كه ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز، هه‌موو ڕۆژێك له خه‌باتی تینداری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌دا به‌كار ده‌هێندرێ. شایه‌د ئه‌مڕۆ بتوانن كه‌سانێك له نوێنه‌رانی بووێری كرێكاران و پشتیوانانی ئه‌وان مه‌حكووم و بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانییان بكه‌ن، به‌ڵام بێ گومان ناتوانن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ نان، كار، ئازادی دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له كارگه و كارخانه‌كاندا، له زانكۆ و مهدرهسهكاندا، له خه‌بات له دژی بێ مافی ژن و هه‌ڵاواردن، له دیفاع له ژینگه و ئازادی ڕاده‌ربڕین و پێكهێنانی ڕێكخراو، له قووڵایی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا خه‌ریكن خۆیان بۆ شه‌ڕ و به‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن، بیانخه‌نه به‌ند و زیندانیان بكه‌ن. كاتێك كه ئیسماعیل به‌خشی و سپیده قولیان ئیدعانامهی خۆیان له‌دژی ڕژیمی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام بڵاوكرده‌وه، كاتێك كه بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیخوازانه به شێوه‌یه‌كی به‌رین دیفاعی لێ‌كردن، زۆر زوو ده‌ركه‌وت كه شه‌ڕی چینایه‌تی ڕیشه‌ی له كۆمه‌ڵگادا داكوتاوه و ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌نگی پێی هاتنی مه‌رگی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌موو ئه‌مانه نیشانی ده‌دات كه بۆچی ڕژیمی ئیسلامی له ڕووی ترس و داماویهوه بێدادگاكانی خۆی له دژی نوێنه‌رانی كرێكاران و خه‌باتكاران وه‌ڕێخستووه. ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌رانی ڕژیم له به‌ڕێوه‌بردنی بێدادگاكان و ده‌ركردنی حوكمی دژه ئینسانی بۆ كرێكارانی به‌ندكراو، ترساندنی هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانه. به‌ڵام پرۆسه‌ی ڕوو له گه‌شه‌ی مانگرتنی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له بوواری وشیاری، ڕێكخراوبوون، قووڵ بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هاتنه مه‌یدانی ڕێبه‌رانی بووێر و وشیار، سه‌رانی ڕژیمی زۆر نیگه‌ران كردووه و ترساندوونی. چونكه باش ده‌زانن كه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری زیاتر له جاران بووه‌ته بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامیی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
حاكمانی سه‌رمایه، به گومانی خۆیان به ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه و ڕێبه‌ران و خه‌باتكارانی سیاسی ده‌ترسێنن و به‌ر له پرۆسه‌ی پێشڕه‌وی و به‌هێز بوونی ئه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌گرن. هه‌ر بۆیه پێویسته سیاسه‌تی خوڵقاندنی ترس و توقاندنی ڕژیم، ڕسوا بكرێ و تێك بشكێت. ئه‌م هێرشه ئاشكرایه‌ی ڕژیم ته‌نیا به هاتنه مه‌یدانی به كۆمه‌ڵی چینی كرێكار، به درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و هاوپشتیی چینایه‌تی به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌گه‌ڵ كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز و هه‌موو كرێكاران و به‌ندكراوانی سیاسی، به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه و تێكده‌شكێت. بێ گومان، ته‌نیا به ڕێكخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی و خه‌باتكارانه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری هێزی كۆمۆنیست و شوڕشگێڕ و به پشتیوانیی ڕێكخراوه كرێكاری و دامه‌زراوه پێشكه‌وتووه‌كان له ئاست جیهانیدایه كه پێش له په‌لاماری هاوسارپساوی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌ران و یارانی دڵسۆزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌گێرێت و پاشه‌كشه‌ی پێده‌كرێت.
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی
٨ی سێپتامبری ٢٠١٩ی زایینی