کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار (٢٠٢٠)

لهباروودۆخێكدا لهئهوهڵی مانگی مهی، ڕۆژی جیهانی كرێكار نزیك دهبینهوهكهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا ههموو جیهانی تهنیوهتهوه‌. خێرایی بڵاوبوونهوهو پانتای تووش بوون و قوربانیانی گرتنی ئهم ویرووسهو ترس و نیگهرانیهك كهوهڕێیخستووه، كار و ژیانی كۆمهڵایهتیی فهلهج كردووهو جیهانی لهگهڵ كارهساتێكی مرۆیی بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. بهڵام ئهم بهڵا كارهساتباره سرووشتیه، ورووژمی دیاردهیهكی پێش بینی نهكراو بۆسهر كۆمهڵگای ئینسان نییه‌. ئهوهنیزامی سهرمایهداریهكهبهوێڕان كردنی ژینگهو لاوازكردنی ژێرساختهكانی تهندرووستی و دهرمانی و بهبارمتهگرتنی گیان و سڵامهتی ئینسانهكان، ڕێگای بۆ گشت گیر بوونی ئهم ویرووسهو بڵاوبوونهوهی خێرای لهگۆشهو كهناری جیهان، خۆش كردووه‌. سهرههڵدانی كۆرۆنا دهتوانێ بهڵایهكی سرووشتی بێت، بهڵام پانتایی كۆشتارێك كهوهڕێی خستووهو ئهوهیكهلهپێشكهوتووترین وڵاتهكانی سهرمایهداری، پزیشكانی خستووهتهپێگهیهكهوهكهبههۆی كهمبوونی كهرهستهو پێداویستییهكانهوه‌‌، لهنێوان نهخۆشهكاندا ههڵیبژێرن كهكامیان زیندوو بمێنێ و كامیان بمرێ،  بێ گومان دیاردهیهكی سرووشتی نییه‌. ئهم مهرجهنامرۆڤانهیهلهنیزامی قازانج پهرهستی سهرمایهداریهوهبهسهر ئینسانهكاندا سهپاوه‌. ئهوهنیزامی سهرمایهداری و دهوڵهتانی هاوپشتین كهلهنێوان دیفاع لهقازانجی سهرمایهو دیفاع لهڕزگار كردنی گیانی ئینسانهكاندا، دیفاع لهقازانجی سهرمایهیان خستووهتهئهولهییهتهوه‌.

لهئێرانیژێر دهسهڵاتی ڕژیمی پرتووكاوی سهرمایهداریی كۆماری ئیسلامی، قهیرانی كۆرۆنا دواهاتی زۆر مهترسیدارتری لهسهر ئهمنیهتی گیانی و ژیان و بژێوی زۆربهی خهڵكی ئێران، بهتایبهت كرێكاران و توێژهكهم داهاتهكانی كۆمهڵ، داناوه‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهوپێكهاتهچینایهتی و سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكه‌‌یهوه، بهنهێنی كاری و درۆنانهوهو بهو گهندهڵیهی كهسهرتاپێی جهستهی داگرتووه، بهئهمنیهتی چاولێكردنی نهخۆشیهكهو بهوهگهڕ نهخستنی ههوڵی پێویست بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهخێرای ویرووسی كۆرۆنا، كۆمهڵگای ئێرانی لهگهڵ كارهساتێكی ترسناكی ئینسانی بهرهوڕوو كردووه‌. دهوڵهتی ڕووحانی كه له‌‌ ڕاپهڕینی سی ملیۆن برسی ترساوه، لهوپهڕی خێرایی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنادا و لهحاڵێكدا كهبڵاوبوونهوهی ئهم نهخۆشیهههموو ڕۆژێ سهدان كهس دهكاتهقوربانی، بهدرۆ، باروودۆخی چهند ئۆستان لهجنووب، سپی ڕادهگهیهنێ. ڕژیم، قهرهنتینهی شارهكان و سنووردار كردنی هاتووچۆ و كهسب و كاری بههۆی نابهرپهرس بوون و بێ توانایی لهدابین كردنی پێداویستیی قهرهنتینهكراوان، ههڵوهشاندووهتهوه‌. ئهم باروودۆخهو بێ توانایی و داماویی كۆماری ئیسلامی لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانێك كهڕۆژانهسهدان قوربانی لهخهڵك وهردهگرێ، خهبات بۆ كۆنترۆڵ كردنی قهیرانی كۆرۆنای ئاوێتهی خهبات لهپێناو ڕووخاندنی ئهم ڕژیمهجهنایهتكارهداكردووه‌. ههر لهو دهورهیهدا شایهدی دهیان مانگرتن و ناڕهزایهتی كرێكاری لهمهعدهنهكان و ناوهندهجۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان  و خزمهتگوزاری بووین و تێیاندا كرێكاران خوازیاری داخستی ئهو ناوهندانهبوون كهبهرههم هێنانیان زۆر پێویست نییهو خوازیاری هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار و وهرگرتنی حهقدهست و مهزایای تهواو و دابین كردنی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهیكۆرۆنا، لهو ناوهندانهبوون كهبهرههمهێنان تێیاندا حهیاتیه‌. پزیشكان و پهرستاران و پێرسۆنێلی خزمهتگوزاریی دهرمانی، بهههوڵی ماندوونهناسانهی خۆیان، لهڕیزی پێشهوهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم قهیرانهبوون. لهو ماوهیهدا ناڕهزایهتیی بنهماڵهی بهندكراوانی سیاسی و پشتیوانیی بیروڕای گشتی لهوان، بۆ ئازادیی بهندكراوان، بهردهوام درێژهی بووه‌. زیندانهكانی كۆماری ئیسلامی بوون بهناوهندی ناڕهزایهتی و ڕاپهڕینی بهندكراوان دژبهباروودۆخی تاقهت پڕووكێن و نامرۆڤانهی زیندانهكان و ترس و نیگهرانی لهمهترسیی تووش بوونیان بهویرووسی كۆرۆنا. له‌ هێندێك له‌ شار و گوندهكانی ئێران و بهتایبهت لهكوردستان، لاوانی پڕ جۆش و خرۆش و خهڵكی خهباتكار به پێكهێنانی كۆمیتهی گهڕهكهكان و به‌ بهكارهێنانی داهێنانی جۆراوجۆر، لهناو خهڵكدا دهستیان داوهته‌ پێكهێنانی هاوپشتی و له‌ بهرهنگاربوونهوه‌ لهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا یارمهتیان دهدهن.

هاوڕێیانی كرێكار!

لهم باروودۆخهدا كهنیزامی سهرمایهداری و دهوڵهتهكان و ڕژیمهكانی پشتیوانیان، گیان و سڵامهت و ژیان و بژێوی ئینسانهكانیان بهبارمتهگرتووه، ئیدعانامهی ئێوهدژبهم نیزامهزاڵمانهیهزیاتر لهههموو كاتێكی دیكه، لهلایهن كۆمهڵگاوهپشتیوانی لێدهكرێت. با بهپێی سوننهتی ههموو ساڵێك، دهست لهناو دهستی یهك، بهپێداگری لهسهر یهكگرتن و هاوپشتی و بهدهركردنی بڕیارنامهی خۆمان، ئیدعانامهی بزووتنهوهی كرێكاری دژبهسهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیان و بۆ دامهزراندنی جیهانێكی بهدوور لهستهم  و چهوسانهوه، ڕاگهیهنین. بهدهربڕینی خواستی كرێكاران و پێداگری لهسهر خواستی ئازادیخوازانه، عهزمی خۆمان لهپێناو خهبات دژبهههژاری و ههڵاواردن و نایهكسانی و گهندهڵی، دژبهئاپارتایدی ڕهگهزی، دژبهزهوت كردنی  ئازادیهسیاسیهكان و سهركوت و زیندان و ئێعدام، ڕاگهیهنین و پهیامی ئهوهڵی مانگی مهی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕهساتر و زوڵاڵتر لهههموو كاتێك، بهگوێی خهڵكی ئێران بگهیهنین. لهباروودۆخێكدا كهكرێكاران، لهههموو شوێنێك هاوكات لهگهڵ خهبات بۆ دابین كردنی بژێوی خۆیان، دژبهنهخۆشیی كۆرۆناش دهستیان داوهتهخهبات و بهرهنگاربوونهوه، لهباروودۆخێكدا كهشۆرای باڵای كار بهبردنهسهرهوهی ٢١ لهسهدی لانیكهمی حهقدهستهكان، پهلامارێكی بهرینی كردووهتهسهر سفرهی كرێكاران، لهوهها باروودۆخێكدا، زهمانهت كردنی حهقدهستی گونجاو لهگهڵ دابین كردنی ههزینهی ژیانێكی ئینسانی بۆ ههموو كرێكارانی دامهزراو و خانهنشینان، دابین كردنی بیمهی بێكاری بۆ ههموو بێكاران و كرێكارانێك كهلهم دوایانهدا بێكاربوون، تهعتیل كردنی كار لهو بهشانهی كهبهرههمهێنان تێیاندا زۆر پێویست نییه، هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار لهو بهشانهدا كهخزمهتگواری و بهرههمهێنان حهیاتین و ههروهها پێدانی حهقدهست و مهزایای تهواو  و دابین كردنی كهرهستهو پێداویستیی تهندرووستیی پێویست، دهتوانێ كرێكارانی ئێران بۆ درێژهدانی ژیان و زاڵ بوون بهسهر كۆرۆنادا، بباتهپێگهیهكی گونجاوترههوه‌.

بهڵام ئهزموونی چوار دهیه‌ كار و ژیان له‌ ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ كرێكارانی نیشان داوه‌ كه‌ له‌ ژێر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا، گهیشتن به‌ ژیانێكی ئینسانی و ئاسووده، مهحاڵهكهوابوو پێویسته‌ ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری له‌ جهریانی كێشمهكێشه‌ چینایهتیهكان و بزهووتنهوهی موتالباتیی كرێكاران، كه‌ بهردهوام له‌ جهرهیان دایه، جهماوهری كرێكار بهو ڕوانگهیهوهڕابێنن كه‌ تهنیا ڕێگای ڕزگاربوون لهو ههمووه ههژاری و بهدبهختی و مهترسییه‌ گیانیه، نهك له‌ چوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵدا، بهڵكوو له‌ مهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كه‌ دژبه‌ نهزمی زاڵهله‌ جهرهیانی ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ و ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨، بهشێك له‌ چینی كرێكار كه‌ له پهراوێزی شارهكاندا دهژیان، به‌ بهرز كردنهوهی درووشم و كردهوهی شۆڕشگێڕانه، وشیاری و تێگهیشتنی خۆیان له‌ ئاست پێویستیی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی و پهیوهندیهكانی سهرمایهداری زاڵ، به‌ ڕوونی نیشان دائهم وشیاری‌ و گڕ و تینی شۆڕگێڕانهیه‌ پێویسته‌ بهرهو كرێكارانی گشت ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری هیدایهت بكرێپێویسته‌ بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ نهێنیهكانی مانگرتن و كۆمیتهی كارخانه‌ و خوڵقاندنی بهستێنهكانی ڕێكخستنی مانگرتنه‌ سهرتاسهریهكان، ههوڵ بدهین.

با بانگهوازی ئێمهلهئهوهڵی مانگی مهی دا، ههزاران خهباتكاری نوێ بهرهو ئامانجی ڕزگاری بهخشی كرێكاران بێنێت و لهو نهبهردهمهزنهدا، هێزی ئێمهبۆ ڕزگاری گشت زهحمهتكێشان و ئازادیی خهڵكی ئێران، لهچنگ شهڕ و گهندهڵیی كۆماری ئیسلامی و لهدیلیهتیی سهرمایه، زیاتر بكات! حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پێرۆزبایی ئهوهڵی مانگی مهی، واتهسهمبۆڵی  پڕ گڕ و تینی هاوپشتیی چینایهتی و ئهنترناسیۆنالیستی، لهههموو كرێكاران، دهكات.

بژی ئهوهڵی مانگی مهی

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

خاكهلێوهی ١٣٩٩ی ههتاوی

ئاپریلی ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-