کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ شاره‌كانی خۆراسان له‌دژی گرانی

2018-01-22| ۱۳۹۶-۱۱-۰۲

سەرئەنجام پاش چەندین رۆژ هەڕەشە و چنگ و ددان نیشاندانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە لەدژی ناوچەکانی باکوری سوریە کە لەژێر دەستی هێزەکانی ” یەکینەکانی پاراستنی گەل” ( ی پ گ) دان، رۆژی ٢١ ی مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ هێرشێکی توند و بەرینی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە، لەگەڵ هێرشی زەمینی ئەڕتەشی تورکیە بۆسەر ناوچە کورد نشینەکانی خاکی سوریە و بە تایبەت ” عەفرین” دەستی پێکرد. ئەم هێرشە فاشیستیە بە ڕواڵەت لە وڵام بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئەمریکا بۆ چەکدار کردنی ٣٠ هەزار کەس لە هێزەکانی ” سوریای دیموکراتیک” بۆ دامەزراندنی ” ئەمنیەت” لە باکوری سوریە بەڕێوەچووە. ئەگەرچی دەوڵەتی ئەمریکا دەستدانە وەها کردەوەیەکی بە ” خراپ تێگەیشتن” لە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتەی ناوبرد، بەڵام وادیارە، دیکتاتۆرەکەی تورکیە، لە بەدوادا چوونی ئامانج و بەرنامە شکست خواردوەکانیدا، جارێکی تر عەزمی جەزم کردوە کە شانسی خۆی لە سەرکوتی خەڵکی کوردستانی سوریە بە پشت بەستن بە دووهەمین ئەڕتەشی تەیاری ” ناتۆ” و شەشەمین ئەڕتەشی دنیا تاقی بکاتەوە.

ئۆردوغان وەک یەکێک لە پشتیوانانی سەرەکی داعش و باقی گروپە توندڕەو و تیرۆریستە ئیسلامیەکان، وەک داکۆکی کار و پشتیوانی هەڵاتوانی ئەڕتەشی سوریە ناسراو بە ” ئەڕتەشی ئازادی سوریە”، پێشتر شانسی خۆی بۆ لەنێو بردنی ” کانتۆنەکانی” باکوری سوریەدا چەندین جار تاقی کردۆتەوە و هەموو جارێک بەرەو رووی شکست بووتەوە. ئێستا جارێکی تر شمشێری لە کالان دەرکێشاوە لەدژی خەڵکێک کە بە دوور لە مەزهەب، نەتەوە و نیژاد، بڕیاری داوە لە بەیەکەوە ژیان و هاوچارەنووسیدا جارێکی تر ببنەوە خاوەنی ژیانێکی ئارام، لە هەوڵدایە سیاسەتە شکست خواردوەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابرودا قەرەبوو بکاتەوە.

بەڵام گومانی تێدا نییە کە هەنگاوی ئەم دواییەی ئۆردوغان لە پشتیوانی و هاوکاری زلهێز ئیمپڕیالیستیەکان لەوانە روسیە و هاوپەیمانەکانی، واتە ڕژیمی ئیسلامی دەسەڵاتدار لە ئێران و ڕژیمی دژی ئینسانی بەشار ئەسەد، سەرەڕای خۆ بە نەیار نیشاندانی بە ڕواڵەتی، بەهرەمەندە. دەرچوونی هێزەکانی روسیە لە عەفرین و ئیجازەی فڕین و بۆمبارانی بەرینی ناوچە جۆراو جۆرەکانی نێو شار و دەوروبەری عەفرین بە هێزی ئاسمانی تورکیە بەڵگە و شاهیدی ئەم پیلانە هاوبەشەن.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش بە سیاسەتی ئیمپڕیالیستی و بەرژەوەندی خوازانەی بۆ چەندەمین جار سەلماندی کە پشتیوانی ئەوان لە ” یەکینەکانی پارساتنی گەل” لە رووی ناچاریی، ڕیاکارانە و بە ئامانجی کەڵک وەرکتنە لەوان لە شەڕی نێوخۆی سوریەدا و لە بەرانبەر ڕەقیبە جیهانی و ناوچەییەکانیدا بووە.

لەگەڵ هێرشی ئەڕتەشی تورکیە بۆسەر عەفرین، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و هاوپشتی خەباتکارانە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ناوچە شەڕ لێداروەکان لە هەرسێ کانتۆنەکەدا، لەنێو خۆی تورکیە، لە وڵاتانی جۆراو جۆری ئوروپایی، لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، کەوتە ڕێ. ئەردۆغان و دەوڵەت و حیزبەکەی هەموو جۆرە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێکیان لە نیوخۆی تورکیەدا بۆ پشتیوانی لە عەفرین قەدەغە کردوە. ناڕەزایەتی و خەباتی شوورو شوق بۆ پشتیوانی لە عەفرین، وەبیر هێنەرەوەی پشتیوانی جیهانی لە شاری کۆبانییە. خۆراگرییەک کە دەستپێکی حەرەکەتێک بوو، کە بوو بە هۆی شکستی یەکجارەکی خەلافەتی ئیسلامی ” داعش”.

خەڵکی کوردستانی ئێران کە دەرس و ئەزمونی بەنرخیان بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵکی کۆبانی هەیە و هەر ئێستاش دەرگیری نەبەردن لەگەڵ ڕژیمی سەرکوتگەری ئیسلامی حاکم لە ئێران کە ٣٨ ساڵ لەوە پێش فەتوای جیهادی لەدژیان دەرکردوە، لە هەموو کەس باشتر ڕەنج و ئازارەکانی خەڵکی عەفرین و باقی ناوچە کورد نشینەکانی سوریەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئەسەد، گروپە تیرۆریستەکان و ئێستا حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان دەرک و هەست پێدەکەن. لە ئێستادا جارێکی تر ئەرکی خەڵکی تێکۆشەری کوردستانی ئێرانە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت هەوڵ بدەن و جارێکی تر رۆحی ئینساندۆستی و هاوچارەنووسی خۆیان لەگەڵ خەڵکی عەفرین و ئەو ناوچانەی کەوتونەتە بەر هێرش، لە ناخی ناڕەزایەتی رۆژانەی خۆیاندا لەدژی کۆماری ئیسلامی، نیشان بدەن.

کۆمەڵە وێرای مەحکوم کردنی هێرشی دڕندانەی ئەڕتەشی تورکیە لەدژی خەڵکی عەفرین، پشتیوانی و پشتگیری لە داواکاری و خەباتی مافخوازانەیان، داوا لە خەڵکی کوردستان و ئێران، لە تێکۆشەرانی شۆڕشگێری دەرەوەی وڵات، لە حیزب و سازمانەکان، ناوەندە و رێکخراوە کرێکاری و ئینساندۆستەکان، دەکات بە سازماندانی ناڕەزایەتی و کەمپەینی خەباتکارانە، لە هەنگاوێکی یەکگرتوانەدا دەست بدەنە مەحکوم کردنی هێرشی جەنایەتکارانەی ئەڕتەشی تورکیە بۆسەر کانتۆنی عەفرین و بۆ پشتیوانی و پشتگیری لە خەڵکی ئازار چێشتوی ئەو ناوچەیە یەک دەنگ ڕاپەڕن و ئەزمونی پشتیوانی، پشتگیری و سەرکەوتن لە کۆبانی جارێکی تر زیندوو بکەنەوە. ئێمە گومانمان لەوەدا نییە کە ئەردۆغان و ئەڕتەشی داگیرکەری تورکیەش وەک ” داعش” کە لە هێرش کردنەسەر کۆبانی شکستی خوارد، ئەوانیش لە عەفرین توشی شکست و سەرشۆری دەبن. شکستێک کە هیوادارین سەرەتای شکستی ئۆردوغان و ” ئاک پارتی” لە نێوخۆ و دەرەوەی تەرکیە بێت. شکستێک کە بێ گومان هەنگاوێکی گەورەیە لە ئاستی کەم کردنەوەی ڕەنج و ئازارەکانی خەڵکی تورکیە و سەرجەم ناوچەکەدا.

کۆمەڵە- ڕیکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١ ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ ٢١ ی ژانویەی ٢٠١٨

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی_کۆمەڵه_له_دەرەوەی_وڵات:

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah

وڵام بە نامەی کراوەی ڕەوتی جیابووە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران!

komalah

نامەیکراوە بۆ: هاوڕێیانی ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە!

komalah

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی شاری بانه‌

komalah

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ” کۆمیتەی ڕێبەری کاتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”

komalah