کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی خه‌ڵكی به‌لووچستان

لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا خهڵكی ستهملێكراوی بهلووچستان كهبۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان ساڵهایهڕوویان كردووهتهكاری مهرگباریسووخت بهری، جارێكی دیكهكهوتنهبهر هێرشی هێزهسهركوتگهرهكانی كۆماری ئیسلامی. ڕۆژی دووشهممه٤ی مانگی ڕهشهممهبهكوژرانی دوو سووختبهر له‌ “سهراوانخهڵكی ناڕازی و تووڕهلهگهڵ بنهماڵهی قوربانیان لهبهرامبهر فهرمانداری ڕژیم لهم شارهكۆبوونهوهو لهئاست ئهم جنایهتهناڕهزایهتییان دهربڕی.

ناڕهزایهتیی هێمنانهو مافخوازانهی خهڵكی سهراوان لهڕۆژی سێشهممهشدا كهوتهبهر هێرشی بێ ڕهحمانهی هێزهجهنایهتكارهكانی كۆماری ئیسلامی و بهپێی زانیارییهبڵاو كراوهكان لهلایهن ههڵسووڕاوانی بهلووچ و ناوهندهناحكومییهكان، زیاتر له١٥ كهس گیانیان لهدهست دا كهوێنهو ناوی ١٠ كهسیان بڵاو كراوهتهوهو ژمارهیهكی زیاتریش بریندار بوون و ژمارهیهك لهناڕازییانیش دهستبهسهر كراون. بهرپرسیانی ئوستانی و پلهباڵای ڕژیم بهم جنایهتانهو كوشتنی خهڵكی بێ دیفاع  ڕازی نهبوون و بهناردنی هێزهكانی گاردی تایبهت بۆ سهراوان، هاوكات لهگهڵ ساز كردنی فهزای نیزامی و ئهمنیهتی لهم شارهو شارهكانی بهلوچستان، دهستیان داوهتهسهركوتی زیاتری خهڵكی ناڕازیی و بهبڕینی ئینترنت و كێشهدروست كردنی لهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكان، لهبێدهنگیدا  سهرقاڵی جهنایهتی زیاترن. ناوهندهكانی ڕاگهیاندنی ڕژیم، لهگهڵ بهرپرسانی ئهمنیهتیی و ئیتلاعاتی دهستیان داوهتهدهستی یهك و لهبڵاو كردنهوهی ڕاستییهكانی پێوهندیدار بهم ڕووداوانهبهرگری دهكهن. لهبهرامبهر سهركوتی وهحشیانهو بێدهنگی ڕاگهیاندنهكانی سهر بهڕژیم، ڕۆژی چوارشهممه٦ی ڕهشهممهخهڵكی شارهكانی زاهدان، سهر جهنگهل، شۆرۆ، قهلعهبید و میرجاوه، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان درێژهپێدا. ههروهها لهم ڕۆژهدا بازاڕی شارهكانیزاهیدان، ئیرانشههر، سهراوان و جهكیگور، بۆ پشیتوانی لهناڕهزایهتیی خهڵكی سهراوان و ناڕهزایهتیی بهكوشتاری كاسبكارانی ههڵگری سووتهمهنی دهستیان دایهمانگرتنی گشتی و سهرتاسهری و لهكرانهوهی دووكان و بازاڕ خۆیان بوارد. ڕژیم وێڕای بهكارهێنانی تووندوتیژی بێ ڕهحمانهكهلهماوهی دهسهڵاتداریهتیی سهركوتگهرانهی خۆی لهدژی خهڵكی ستهملێكراوی ئهم پارێزگایهههمووكات بهكاری هێناوه، دهست و پێوهندهكان و هاوكارانی خۆیشی بۆ بهرگرتن لهپهرهسهندنی ناڕهزایهتیی و مانگرتنی گشتی خهڵكی بهلوچستان بهكار هێناوهو ههوڵ دهدا ئاگری ناڕهزایهتیی خهڵك بكوژێنێتهوهو بهلاڕێیدا ببات.

خهباتی مافخوازانهو یهكگرتووانهی خهڵكی بهلوچستان بۆ بهدهستهێنانی نان و مافی ژیان، دژبهسهركوت و كوشتاری بڕیاردهران و بهڕێوهبهرانی ئاتهش بهئێختیاری سپای پاسداران و بهكرێگیراوانی دیكهی چهكدار لهبارودۆخێكدا ڕوویدا كهقهیرانی قووڵی ئابووری، كۆمهڵایهتیی و سیاسیی، زیاتر لهههر كاتێك قوڕگی ڕژیمی فاشیستی ئیسلامی دهگوشێت و شهڕی ناوهندهكانیشی لهدهسهڵاتدا زیاتر پهرهپێداوه‌. ههژاری سهرچاوهگرتوو لهقهیرانی ئابووری داسهپێندراوی ڕژیم بهسهر زۆربهی خهڵكی ئێران،  لهگهڵ كۆرۆنا كهگیانی دهیان ههزار كهس لهخهڵكی ئازار چێشتوی ئێرانی گرت و سهدان ههزار كهس تووشی ئهم ڤیروسهبوون  و لهگهڵ كهمترین دهستڕاگهیشتن بهئیمكاناتی دهرمانی و پزیشكی سهرگهردان كرد، خهڵكی بێبهش و ستهم لێكراوی ئێرانی زیاتر لهههمووكات لهگهڵ ژیان یاخود مهرگ بهرهوڕوو كردۆتهوه‌. لهوهها بارودۆخێكدا ڕژیم بهگهورهكردنهوهی ناكۆكی لهسهر بهرنامهی ههستهیی لهگهڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و بهتایبهت ئهمریكا وهجهخت كردنهوهلهسهر درێژهی كردهوهی تێكدهرانهو تێرۆریستی لهناوچهكه، بهكردهوهلهسهر درێژهی گهمارۆی ئابووری خهڵك پێداگری دهكات و هاوكاتیش بهنیازی ئهوهیهبیروڕای گشتی جیهانی و ناوخۆیی لهكێشهكانی ئێران  بهلاڕێدا بهرێت و بهكردهوهی سهركوتگهرانهو ڕێكخراو دهیههوێت فهزای گۆڕستانی ساز بكات و خهڵكی ناڕازی بێدهنگ بكات.  لهم بارودۆخهداسهپێندراوهدا  خهڵكی بهلوچستان كهوتوونهتهبهر دڕندانهترین هێرشی نامرۆڤانهی كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی‌.

ئێمهوێڕای مهحكووم كردنی ئێعدامی لاوانی بهلوچ لهماوهی حهوتووه‌‌كانی ڕابردوو لهلایهن تاوانبارانی ئیسلامی بهتۆمهتی بێ بنهما و ساختهو كوشتاری خهڵكی ئازار دیتوو و ستهملێكراوی سهراوان لهماوهی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و هاودهردی لهگهڵ بنهماڵهی گیانبهختكردووانی ڕووداوهكانی ئهم دواییانه، پشتیوانی لهخواست و داواكاری ڕهوای خهڵكی ناڕازیی، لهوانهدابین كردنی نان، ئهمنییهت و مافی ژیان، لهكاری هاوبهش، یهكگرتووانهو ڕێكخراوی دیكهی شارهكانی ئهم ئوستانهلهناڕهزایهتیی بۆ ڕێكخستنی مانگرتنی گشتی بۆ پشتیوانی لهخهڵكی سهراوان و لهداواكاری و خواستهكانیان پشتیوانی دهكهین.  ههروهها خوازیاری ناساندن و سزای بڕیاردهران و بهكردهوهدهرهێنهرانی كوشتاری كاسبكارانی ههڵگری سووتهمهنی و خهڵكی بێ دیفاعی سهراوانین.

ههروهها له  خهڵكی مافخواز و ئازادیخوازی كوردستان، كهدهیان جار شوێنهجۆراوجۆرهكانی ژیانیان ههر وهك خهڵكی سهراوان دراوهتهبهر هێرش و كوشتاری وهحشیانهو لهئازار و ستهمی هاوبهش لهگهڵ خهڵكی ئوستانی بێبهشی سیستان و بهلوچستان ڕهنج دهبهن و ڕۆژانهشاهیدی كوشتاری كۆڵبهرانن و، ئهزمونی چهندین ناڕهزایهتیی و مانگرتنی گشتی سهركهوتوو لهدژی جنایهتهكانی ڕژیم لهم ناوچانهههیه، داوا دهكهین بهههر شێوهیهك كهبۆیان دهكرێ  لهناڕهزایهتیی، خهبات و مانگرتنی گشتی خهڵكی شارهكانی بهلوچستان هاودڵی و بپشتیوانی بكهن. داوا لهخهڵكی دیكهی ناڕازیی و تووڕه، لهڕێكخراوهكان، لایهنهسیاسیهكان، ناوهند و ڕێكخراوهئازادیخواز و یهكسانی خوازهكان، بهتایبهت جهریاناتی چهپ، كرێكاری و سوسیالیستی لهناوهوهو دهرهوهی وڵات دهكهین پشتیوانی لهخهڵكی ناڕازیی و بێ دیفاعی بهلوچستان بكهن و ئهوان لهبهرابهر سهركوت و جهنایهتی كۆماری ئیسلامی بهتهنیا نههێڵنهوه‌.

كۆمهڵهـــ ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران

٦ی ڕهشهممهی ١٣٩٩

٢٤ی فێوریهی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-