كارمه‌ندانی به‌شی نه‌خۆشخانه، شاره‌داری و ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری كۆزه‌ران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌ڵاڕێزان به گه‌ڕان له نێو بازاڕ و كۆڵانه‌كانی شاری كۆزه‌ران و وتنه‌وه‌ی ئاگاداری و ڕێكاری پێویست، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌یان له دۆخی سووری كۆرۆنا ئاگادار كرده‌وه.
كارمه‌ندانی به‌شی ده‌رمانی كۆزه‌ران، به‌وتنه‌وه‌ی : هاووڵاتییانی ئازیز وایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له نێو شاره‌دا ته‌شه‌نه سه‌ندووه و داواتان لێ ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه و ڕه‌چاو نه‌كردنی پڕۆتۆكۆلی بێهداشتی خۆتان به‌دوور بگرن، به‌و شێوه‌یه هاووڵاتییانیان له دۆخی خراپی كۆرۆنا له نێو ئه‌و شاره‌دا ئاگادار كرده‌وه.