پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019
![ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له مووسڵ 5 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی گۆگرد، باری نائاسایی له موسڵ راگه‌یه‌نرا](https://ku.komalah.org/storage/به‌هۆی-ئاگركه‌وتنه‌وه-له-كارگه‌یه‌كی-گۆگرد،-باری-نائاسایی-له-موسڵ-راگه‌یه‌نرا-300x190.jpg)
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌ر‌یه‌كی گۆگرد له باشوری موسڵ باری نائاسایی له‌م ناوچه‌یه راگه‌یه‌نرا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی گۆگرد له باشوری موسڵ، ده‌یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له ده‌وروبه‌ری كارگه‌كه توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و دوابه‌دوای روداوه‌كه‌ش، ده‌وروبه‌ری كارگه‌كه چۆڵكراوه و پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بگرنه به‌ر و په‌له بكه‌ن له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.