بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی باری نائاسایی ڕاگەیاندووه و دهڵێت، ویرووسهكه لە ١٨ وڵاتی دیکەی جیهان بڵاوبووەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندووه، بەپێی کۆبوونەوەی لیژنەی باری نائاسایی ڕێکخراوەکە، بڕیاری ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بەپێی ئەوە دراوە کە لە ١٨ وڵاتی جیهاندا ئهم ویرووسه بڵاوبووەتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوارشهممه، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆبووەوە و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەش ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە باری نائاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا رابگەیەنین. به پێی ڕاپۆرتهكانن لە دوایین ئاماردا، ویرووسی کۆرۆنا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ١٧٠ کەس و ئاماری تووشبوانیش بۆ حەوت هەزار و ٧١١ کەس بەرزبووەتەوە.