ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە، باری نائاسایی لە ئوستڕالیا راگەیەندراوه.
بە پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە، لە پارێزگاكانی “سیدنی و نیوساوس وێڵز” باری نائاسایی راگەیەندراوه و ئاگر لە چەند دارستان و ناوچەیەکی ئەو وڵاتەوە کەوتەوە. دەزگای کەشناسی ئوستڕالیا ڕایگه‌یاندووه، پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات بۆ ٤٠ و ٩ ده‌هۆمی له‌سه‌د بەرزبووه‌ته‌وه، ئەوەش بەرزترین پلەی گەرمایە کە لە مانگی ژانوییه‌ی ساڵی ٢٠١٣ەوە کە لەوکاتەدا پلەی گەرما گەیشتە ٤٠ و ٣ ده‌هۆمی له‌سه‌د تۆمار کراوه. هەر بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و هەڵکردنی بایەکی بەهێزەوە، ئاگر لە ١٠٠ شوێن و ناوچەی جیاوازی ئوسترالیا بە گشتی و ناوچەی نیوساوس وێڵز کەوتووه‌ته‌وه و بووەتە هۆی داپۆشینی ئاسمانی ناوچەکە لە دوکەڵ و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکان كراون.