ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی کوشتنی ژنانەوە، سەرۆک كۆماری ئۆرۆگۆئه باری نائاسایی لە وڵاتەکەی راگەیاندووه.
بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی ئۆرۆگۆئه، بەهۆی ئەو مانگرتن و ناڕەزایەتییانەی دژی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، باری نائاسایی رادەگەیەنرێت و هەڵمەتێکی سەرتاسەری و هۆشیاریی و خول و سیمینار لە قوتابخانە و گرتوخانە و شوێنە گشتییەکان دەست پێ دەکرێت، سهبارهت به مافەکانی ژنان و پاراستنیان لە توندوتیژی و جیاکاریی رەگەزی. ههورهها وەزارەتی ناوخۆی ئۆرۆگۆئه بڵاوی كردووهتهوه، رۆژانە ١٠٨ سکاڵا لەلایەن ژنانەوە دژی توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەزیی تۆمار دەکرێت و حاڵەتەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی و کوشتنی ژنان لە زیادبوون دایە. لەلایەکی دیكهوه، رێکخراوەکانی تایبەت بە داکۆکی کردن لە مافی ژنان رایانگەیاندووه: تەنیا له ماوهی ئەمساڵدا، ٣٥ ژن لەسەردەستی پیاوان لەو وڵاتە کوژراون.