كاربه‌ده‌ستانی ئه‌یاله‌تی ویكتۆریا به‌ر له‌وه‌یكه بتوانن بارودۆخی مه‌ترسیداری ئه‌م ئه‌یاله‌ته بگۆرن، سه‌رله‌نوێی “دۆخی” هه‌ستیار”یان له ویكتۆریا ڕاگه‌یاند.
له حاڵێكدا كه ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئۆستڕالیا له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام بارودۆخی ئه‌یاله‌تی ویكتۆریا له خراپترین دۆخدا قه‌راری گرتووه. به‌هۆی به‌رده‌وامی بڵێسه‌كانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه، هه‌تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌م ئه‌یاله‌ته له‌ناوچوون و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ژماره‌ی قوربانییان له ئۆستڕالیا گه‌یشتووه‌ته ٢٧ كه‌س و زیاتر له ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئۆستڕالیا له‌ناو ئاگردا سووتاون.