لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئێران دا بۆ ویرۆسی “کۆرۆنا” ئامادەباشی ڕاگەیەندراوە و هاوکات هەناردەکردنی ماسک لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ چین قەدەغە کراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “عەلیڕەزا ڕەئیسی”، جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ٨ نەخۆشخانەی تاران ئامادەی وەرگرتنی تووشبووان بە ویرۆسی “کۆرۆنا”ن. لە سەرجەم نەخۆشخانەکان ئامادەباشی ڕاگەیەندراوە و هەر پارێزگایەک ئەرکدار کراوە بەپێی حەشیمەتی پارێزگاکەی، نەخۆشخانەیەک دیاری بکات. شایانی باسه، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران سهبارهت به بڵاوبوونەوەی ویرۆسی کۆرۆنا هیچ ڕوونکردەوەیەکی فەرمی نادەن. جێگهی ئاماژهیه، لە چەند شاری ئێراندا باس لەوە کراوە چەند کەس کە گومانیان لەسەر بووە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، قەرەنتینە کراون.