ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی “دزڵی” مه‌ریوان یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندنی خۆیان له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه دا هاتووه، ئێمه لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی “دزڵی” به مه‌بستی پشتیوانی له شۆرای گه‌ڕه‌كه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، په‌یوه‌ستبوونی خۆمان به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕاده‌گه‌ینین و یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ شۆرای شۆڕشگێڕی گه‌ڕه‌كه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، درێژه به خه‌بات و تێكۆشانمان ده‌ده‌ین بۆ ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.