کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ٢ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی دووهمی خۆیدا، خه‌باتی لاوانی ئێران به‌رز ده‌نرخێنێت و داوا له‌ موعه‌لیمان و خوێندكاران ده‌كات درێژه‌ به‌مانگرتنه‌كانین بده‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، خوێندكارانی ئازیز،لاوانی ده‌یه‌ی هه‌شتا و نه‌وه‌دی، بوێری ئێوه‌ بێ وێنه‌یه‌ و شایانی ڕێزلێنانن، ئێمه‌ موعه‌لیمان له‌ ئێوه‌ ده‌رسی ژیان و ئازایه‌تی وه‌رده‌گرین. ئێوه‌ به‌ بوێرانه‌ترین زمان و له‌پێش چاوی جیهان ده‌رسی ڕزگارین به‌رابه‌ری و ئازادیتان هاوار كرد، ئێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ دڕنده‌ترین سیستمه‌كانی سه‌ركوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ستاون و ئازایه‌تیتان بێ وێنه‌یه‌ و وه‌كوو ئیلهامێك له‌ مێژووی ئه‌و نیشتمانه‌ و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئێوه‌ خه‌ریكن مێژووی سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ر له‌ نوێ ده‌نووسنه‌وه‌. ئێمه‌ داواتان لێده‌كه‌ین: ١له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی خۆتان كۆببنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌و له‌ ڕووداوه‌كانی ڕۆژ بكه‌ن و كلاسه‌كانی ده‌رس بكه‌ن به‌ سه‌نگه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی. به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانن موعه‌لیمانی ڕاسته‌قینه‌ و تێكۆشه‌ له‌ موعه‌لیمانی به‌سیجی و به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌یه‌ك بكه‌نه‌وه‌. ٢ئه‌و ئاخێزه‌ به‌رابه‌ری ده‌وێت و ئازادی و ڕزگای بۆ ژن و پیاوه‌ و به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-