ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایگه‌یاند: پێویستە سزای لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەری تەمەن ١٨ و ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕابگیرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ جارێکی تر سه‌باره‌ت به لەسێدارەدانی دوو كه‌س لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران هۆشداری دا و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “شوعەیب میربه‌لووچزه‌هی ڕیگی” تەمەن 18 ساڵ و “مەنسور ده‌همەردە” تەمەن 22 ساڵ بوو، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دانپێدانانی ئەو کەسانە لەژێر ئەشکەنجەدا بووە و لە دادگایەکی زۆر نادادپەروەرانەدا دادگایی کراون.