کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی شۆڕشی ژنانه‌ بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتنی گشتی كوردستان

ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی شۆڕشی ژنانه‌ بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتنی گشتی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی شۆڕشی ژنانه له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا وێڕای مه‌حكووم كردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، پشتیوانی خۆی له‌ مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كوردستان ده‌ربڕی.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ دا هاتووه‌، ڕێكخراوی شۆڕشی ژنانه به‌ هه‌موو هێز و  توانای خۆیه‌وه‌ پشتیوانی له‌ مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات. ئه‌و مانگرتنه‌ هێمای یه‌كگرتوویی، خۆڕاگری و خه‌بات دژ به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامییه‌. حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدام هه‌مان قه‌تڵی حكوومه‌تیه‌، خه‌ڵكی كورد ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتی وه‌حشیانه، ئه‌شكه‌نجه و به‌ندكران ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌بێ پاڵپشتی بكرێن. كوردستان ناوه‌ندی سه‌ره‌كی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی بوو و له‌ ساڵانی ڕابردووش دا به‌رده‌وام پێشه‌نگی خه‌بات دژ به‌ دیكتاتۆری حكوومه‌تی مه‌زهه‌بی بووه‌. داوا له‌ هه‌موو موعه‌لیمان، خوێندكاران، قوتابیان، كامیۆنداران، كرێكاران، په‌ره‌ستاران و كاسبكاران ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌ بن چوونكه‌ مانگرتن كاریگه‌رترین شێوه‌ی خه‌باته‌ كه‌ توانا و هێزی یه‌كگرتووی جه‌ماوه‌ر پیشان ده‌دات.