ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ئوستانداری كوردستان به‌هۆی كه‌می گازه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی وه‌كوو ڕۆژی پشوودانی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیسماعیل زارعی كووشا” ئوستانداری كوردستان له جه‌له‌سه‌ی سیتادی قه‌یران سه‌باره‌ت به دابینكردنی سووته‌مه‌نی له وه‌رزی زستان دا ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت یه‌ك ڕۆژ له حه‌وته‌ی بۆ پشوودانی گشتی ڕاگه‌یاندووه كه به‌پێی ئه‌و ئیختیاراته‌ی به به‌رپرسانی ئوستان دراوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه وه‌كوو ڕۆژی پشوودان ڕاگه‌یه‌ندرا و ته‌واوی ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان جگه له ده‌رمانخانه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان و به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزرای داده‌خرێن.