کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگه‌یاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی “مه‌هسا ئەمینی”

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گیانله‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌ده‌ستی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆمای ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا، كوشتنی “مه‌هسا”یان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە: رۆژی ٢٢ی خەرمانان “مەهسا ئەمینی” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز بە بیانوی بێ حیجابی لەلایەن هێزەكانی گەشتی ئیرشادی تارانه‌وه‌ درایە بەر ئەشكەنجە و لێدان كە بەهۆیەوە تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو ‌و پاش چەند رۆژ چارەسەری پزیشكی لەنەخۆشخانەی “كەسرا”ی تاران، بەهۆی سەختی برینەكانیەوە گیانی لەدەست دا. ئێمە وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئەم كردەوە قیزەونەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحكووم دەكەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری ژینا و لە خەڵكی كوردستان دەكەین و داوا لەسەرجەم خەڵكی ئێران و كوردستان دەكەین بەرامبەر بەم تاوانە نامرۆڤانەیە بێدەنگ نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی “نگین ڕۆسته‌می” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌

-

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌

-

هێرشی لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی جوانڕۆ

-

سه‌پاندنی حوكمی “افساد فی الارض” به‌سه‌ر “ڕفێق سه‌لیمی” له‌ شاری سنه‌

-

دادگایی كردنی “گەلاوێژ ئەحمەدی” وێنەگری خه‌ڵكی سنه‌

-

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موعه‌لیمان

-