ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كانوونی فه‌رهه‌نگیانی سه‌قز و زیویه ڕاگه‌یاندنێكی له‌سه‌ر سه‌ركوتی قوتتابیان و خوێندكاران و هاوكارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دا هاتووه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی دا له ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوانی خۆیه‌وه له ئامووزش و په‌روه‌رشی سه‌قز، حه‌قده‌ستی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانمانیان به‌هۆی به‌شداری كردن له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو كه‌مكردۆته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌شت كه‌س له موعه‌لیمانیان به ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئوستان ناساندووه و به‌شێك له موعه‌لیمانیان بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی حه‌راسه‌ت و ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه. ئه‌م هاوكارییه قێزه‌وه‌نانه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان و جێگیركردنی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان له نێو حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی قوتابیان قه‌د فه‌رامۆش ناكرێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه موعه‌لیمانی ئازادیخوازی سه‌قز، نه‌فره‌ت و بێزاری خۆمان له‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه ده‌رئه‌بڕین و سه‌رۆكی بێ كه‌فایه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی سه‌قز “حسێن سه‌یدموراد” و به‌رپرسی حه‌راسه‌ت “مێهدی كاوه” وه‌كوو به‌رپرسیاری ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌زانین.