ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ ڕۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، ده‌نگی به‌رزی ناڕه‌زایه‌تی و دادخوازی گه‌لانی ئێران به‌گوێی ئه‌ندامانی نیزام پزیشكی گه‌یشتووه و ئێمه پشتیوانی خۆمان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاده‌گه‌ینین و داوا له ته‌واوی سینف و هاوپیشه‌كانمان ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی پشتویانی له‌و ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌ست له‌كار بكشێننه‌وه و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كاتژمێر ١١ی به‌یانی له به‌رده‌م ڕێكخراوی نیزام پزیشكییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.