بەوته‌ی سەندیکای کرێکارانی شێركه‌تی ئامازۆن، زیاتر لە ٣١٠ کرێکار لە ناوه‌ندی کۆمپانیای ئامازۆن لە شاری “وێست میدلەندز” لە ٢٨ی مانگی فێڤریه، و ٢ی مانگی مارس و دووبارە لە ١٣ تا ١٧ی مارس له شوێنی كاره‌كانیان مان ده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کارمەندانە یەکەم گروپ بوون لە کەرتی فرۆشتنی ئانلاین لە بەریتانیا كه لە مانگی ڕابردوودا مانیان گرت و ئێستا بڕیارە هەفتەی داهاتوو، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان له شوێنی كاره‌كانیان مان بگرن. كرێكاران حه‌قده‌ستی دادپەروەرانەیان دەوێت کە هاوسان بێت لەگەڵ سەختی کارەکانیان. هەروەها ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە شێوازە توندەکانی بەڕێوەبردن و ماوەی کارکردنی درێژ ده‌ربڕێ.