کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی سه‌باره‌ت به‌

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوو.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ ئه‌ندامانی كۆمتیه‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ئینسانه‌ ئازادیخوازه‌كان و ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی گیانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی هه‌موو زندانیانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێران چڕتر بكه‌نه‌وه‌.