به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له دادگایه‌كی فه‌رمایشی و كاتیدا دره‌كراوه و به‌و بۆنه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بۆ ڕێگری له جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان ده‌ستیپێكردووه.
“پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوی ڕابردوودا، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێن كردنیان هیچ وڵامێكی به بنه‌ماڵه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ نه‌داوه. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له بێخه‌به‌ری ته‌واودا، له دادگایێكی نادادپه‌روه‌رانه، ئه‌و چوار چالاكه سیاسه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ڕێگه‌ی نه‌داوه ده‌ستیان به دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه، ده‌ستڕه‌سی به په‌روه‌نده، مافی گرتنی پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و سه‌ره‌تاییترن مافه‌كانی هه‌ر ئینسانێك بگات. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز، چالاكانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، میدیا سه‌ربه‌خۆكان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین، له به‌رانبه‌ر ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵویست هه‌ڵبگرن و كاردانه‌وه‌ی جیددیان بێت تاكوو بتوانن ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه بگرن.