“محه‌ممه‌د ڕه‌زا پورئیبراهیمی” سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵاوسان “ته‌راز نه‌بوونی نیزامی بودجه و بانكه‌كانی وڵاته” و له ئێستادا ده‌وڵه‌ت ٤٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌سری بودجه‌ی هه‌یه و بانه‌كه‌كانی ئێران بڕی ٣٦٠ ملیارد تمه‌ن به بانكی ناوه‌ندی قه‌رزدارن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌م قه‌رزانه نه‌خشی سه‌ره‌كی له دابه‌زینی پایه‌ی پوڵی و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خدینه‌ی و هه‌ڵاوسان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و شته‌ی بووه‌ته هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له بازاڕی ئابووری ئێران، سیاسه‌ته ئه‌رزیه‌كانی ده‌وڵه‌ته و له‌ماه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا نرخی هه‌ڵاوسان به شێوه‌ی مام ناوه‌ند ٣٥٪ بووه، ئه‌و له حاڵێكدایه كه هه‌ر ساڵه نرخی نه‌خدینه‌ی وڵات ٣٢٪ به‌رز بووه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌ته ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی و ڕایگه‌یاندووه كه له ئێستادا ده‌وڵه‌ت ٤٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌سری بودجه‌ی هه‌یه و ڕێژه‌ی قه‌رزداری ده‌وڵه‌ت به بانكه‌كانی ئێران بۆ ٥٧٠ هه‌زار ملیارد به‌رزبووه‌ته‌وه.